بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئێران دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی ئێران، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند.

عەلی بەهادوری جاهرۆمی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ئاشکرایکرد، حکومەتی وڵاتەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ڕامەزاندی دەربڕیوە لەبارەی ڕاگەیاندنی دوو ڕۆژ پشوو لە سەرانسەری ئێران.

ئاماژەی بەوەکرد، لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بڕیاردراوە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، لەسەرجەم دەزگا و دامەزراوە حکومیەکانی ئێران پشووی فەرمی بێت.

هاوکات، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەشێکی زۆری شارەکانی عێراق پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە پارێزگاکانی دیوانیە، میسان، زیقار، موسەنا و بەسرە پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلە بەرزدەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا