پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، لەپێناو رەخساندنی دەرفەتی پەرستش بۆ زۆرترین موسڵمان، لە مانگی رەمەزاندا ناتوانرێت زیاتر لە عومرەیەك بكرێت.
بۆ بەجێهێنانی عومرە كە بە تایبەت لە مانگی رەمەزاندا، گوشارەكان لەسەر سعودیە زۆر زیاتر دەبن، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڵاویكردەوە، هەموو كەس مافی یەك عومرەكردنی هەیە لە مانگی رەمەزاندا و رێگە نادرێت لەو مانگەدا دووبارەی بكاتەوە.
ئەوەشهاتووە، ئەم رێكارە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكی دیكە بە ئارامی و ئاسوودەیی پەرستش بكەن، هاوكات لەم مانگەدا ناتوانرێت وادەی عومرە بگۆڕدرێت، بەڵام دەتوانرێت لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی تایبەت بە حەج و عومرە “Nusuk” كە سعودیە دروستیكردووە، وادەكەی هەڵبوەشێندرێتەوە.