فەرمانی پلەبەرزكردنەوە بۆ پێشمەرگە دەردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لەوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەمزوانە و دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 دەردەكرێت.

قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لەوەزارەتی پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرا، لەئێستاشدا چاوەڕواندەكرێت بەمزوانە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و فرمانی پلە بەرزكردنەوەكەیان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وتیشی، “دوای دەرچونی بڕیارەكە پلەكانیان بۆ دەبەسترێت”.

لە ماوەی رابردوشدا لە كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاردرا پلەبەرزكردنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 بكەوێتە بواری جێبەجێكردەوە، هاوكات دواتریش بڕیار لەسەر پلە بەرزكردنەوەی ساڵەكانی 2018 و 2019 دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا