کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدرا و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن هەڵبژێردران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە4ی شوبات، ئەنجومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای سەڵاحەدین یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی هەڵبژێردران.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ ئەنجامدرا و بەزۆرینەوەی دەنگ، ئەحمەد جبوری وەک پارێزگار و عەلی ئەیمەن شوکر وەک جێگری پارێزگار و تارق فەهد وەک جێگری هونەری هەڵبژێردران.

لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومنەی هەڵبژێردراوی پارێزگای سەڵاحەدین، عەلی عادی عەبدول سەلام وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردرا.

هاوکات، محەمەد حەسەن عەتییە وەک جێگیری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لە کۆبوونەوەکەدا هەڵبژێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا