ئێران : دەستوەردانی ئەمریكا بێ‌ وەڵام نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات و رایدەگەیەنێت، پێشێلكارییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر سەروەری خاكی ئێران، بێ وەڵام تێناپەڕێت.

ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا رایگەیاندوە، كەمكردنەوەی سزا سەپێنراوەكانی ئەمریكا بەسەر تۆڕی پەیوەندییەكانی ئێران، هەوڵدانە بۆ بەلارێدابردنی ئاسایش و ئارامی ناوخۆی ئێران.

كەنعانی ئەوەشی رایگەیاندوە سوككردنی سزای سەر تۆڕی پەیوەندییەكان بەشێكە لە هەوڵەكانی بۆ توندكردنی سزاكانی سەر وڵاتەكەی بەڵام ئەو هەوڵانەی بۆ درێژەپێدانی ئەجێنداكەی لە دژی ئێران شكستی هێناوە و هەوڵەكانیشی بۆ دەستوەردان لە سەروەری ئێران بە بێ وەڵامدانەوە تێپەڕ نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا