سکاڵا لەسەر حکومەت تۆمار دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێکی یەکێتی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماردەکات و دوو دۆسیەی هەستیار دەجوڵێنێت.

کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، “دۆسیەیەکی هێجگار زۆری گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان هەیە و داهات بەناڕوونی ماوەتەوە بەمەش کێشە بۆ هاووڵاتیان دروستبووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “سکاڵای یاساییم لەسەر دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل تۆمارکردووە، بەهۆی ئەوەی کە چەند گەندەڵییەکی ڕێکخراو و سیستماتیکی لە چەندان خاڵی سنووری بەتایبەتی ئەو دوو دەروازەیە بوونی هەیە”.

باسی لەوەشکرد، “هۆکاری سکاڵاکە ئەوەیە کە ڕۆژانە شیشێکی هێجگار زۆر داخڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت لەڕێی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە کە گومرکی سەدان ملیۆن دۆلارە، بەڵام هیچ پارەیەک وەرناگیرێت و لێخۆشبوونی گومرگی بۆکراوە”.

دەشڵێت، “هێزێکی ئەمنی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕۆژانە بە ئۆتۆمبێلی وەزارەتی پێشمەرگە سەرانە لە خەڵک وەردەگرن و کێشەیەکی گەورەیان بۆ خاڵە سنوورییەکە دروستکردووە و قاچاخچێتی دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر پارەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوا داهات زۆر زیاتر دەبێت، بۆیە سکاڵای یاساییمان تۆمارکرد تا هیچ کەسێک نەبێت بە مۆتەکە بەسەر سەری خەڵکی کوردستانەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا