پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بالیۆزی سوریا لە ڕوسیا ڕایگەیاند، “تورکیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا چەکدارە “تیرۆرستییەکان” لە سوریاوە دەگوازنەوە بۆ ئۆکرانیا.
ڕیاز حەداد باڵیۆزی سوریا لە ڕوسیا ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا چەکدارانی داعش و بەرەی نوسرە لە سوریاوە دەگوازنەوە بۆ ئۆکرانیا تا لەدژی ڕوسیا شەڕبکەن.
وتیشی، “بەمشێوەیە ئۆکرانیا دەبێتە لانەی تیرۆرستان و چەکدارانی بەکرێگیراو”.
جەختی لەوەشکردەوە، “گواستنەوەی ئەم چەکدارانە دەرئەنجامی سەربازی و ئەمنی باشی نابێت”.