وەزارەتی بارزگانی هەرێم رێژەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ساڵانی رابردوو بەهاوبەشی لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم و عێراق زیاتر لە 300 تەن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرایەوە، بۆ ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی هەرێم داوایكردووە ئەو رێژەیە بەرزبكرێتەوە بۆ نزیكەی 600 هەزار تەن.

ساڵح هەركی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ساڵانە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم بە گوێرەی قەبارەی سایلۆكان گەنم لە جووتیاران وەردەگرێت بەڵام بۆ ئەمساڵ هێشتا رێژەی بەروبوومی گەنمی جووتیاران نادیارە، بەهۆی وشكە ساڵیشەوە بەروبوومەكە وەك ساڵانی رابردوونابێت بەڵام هەوڵێكی تەواو هەیە لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم و عێراق بۆئەوەی ئەو رێژەیەی گەنمی جووتیارانی هەرێم كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە وەردەگیرا بۆ ئەمساڵ زیاد بكرێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم وتی: ساڵانی رابردوو بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق زیاتر لە 300 هەزارتەن گەنمی جووتیاران وەردەگیرایەوە بۆ ئەمساڵ داواكراوە نزیكەی 600 هەزار تۆن وەربگیرێتەوە.

پێشتر بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم رایانگەیاند، بەهۆی سەرهەڵدانی وشكە ساڵی لە هەندێك ناوچەی هەرێم، كاریگەری كردووەتە سەر بەرهەمی دانەوێڵە و هاوكات سامانی ئاوی ژێر زەوی كەمی كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا