پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر دادگای فیدراڵی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی حیزبەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دروستكردنی دامەزراوە دەستوورییەكان و دامەزراندنەوەی دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەیی كراوە.

راگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی ئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لە شەش تەوەردا خستەڕوو.

تەوەری یەكەم: گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراق كرا، بەتایبەت دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پرۆسەی پێكهێنانی هاوپەیمانی (رزگاریی نیشتمانی) كە لە سێ لایەنی براوەی هەرسێ پێكهاتەی شیعە و كورد و سوننە (رەوتی سەدر، پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانی سیادە) پێكهاتوون.

هەروەها باس لە كێشە و گرفتەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی عێراق و هەوڵەكانی نەهێشتنی بەربەستەكان و شكاندنی چەقبەستوویی سیاسی كرا، كە خۆی لە زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە رۆژانی داهاتوودا دەبینێتەوە.

لە بە شێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داكۆكی لە تەواوی مافە دەستوورییەكانی هەرێم و جێبەجێكردنی ماددەی 140 و دروستكردنی دامەزراوە دەستوورییەكان دەكەین، لەوانەش: ئەنجومەنی فیدراڵ و دامەزراندنەوەی دادگای فیدراڵ بەگوێرەی دەستوور و دانانی یاسای نەوت و غاز.

باس لەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسی بارودۆخی ناوخۆی كوردستان كرا و تیشك خرایە سەر هەوڵ و هەنگاوەكانی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ كۆبوونەوە و سەردانیكردنی تەواوی لایەنەكان، بەوانەشەوە كە هیچ كورسییەكیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بەدەستنەهێناوە و مافی بەشداریكردنیان لە بڕیاری سیاسی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ هەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە دۆخی ناوچەكە بە گشتی و جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی دوولایەنە و لەبەرچاوگرتنی ئاسایش و سەقامگیری كوردستان و ئەو وڵاتانە كرایەوە، هەورەها باسی ئەوەش كرا، كە نابێت لایەنە سیاسییەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان ببنە هۆكاری دروستكردنی كێشە و گرفتی سیاسی و ئابووری بۆ هەرێمی كوردستان و پێویستە رەچاوی بارودۆخەكە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا