مەسرور بارزانی: لە داهاتوودا داهاتی نەوت نامێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە داهاتوودا داهاتی نەوت نامێنێت بۆیە دەبێت پشت بە کشتوکاڵ ببەستین.

مەسرور بارزانی لە ڤیدیۆیەکدا باس لە نیگەرانی جوتیاران دەکات و دەڵێت، پێویستە وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی کشتوکاڵیدا بکرێت کە ئەوەش وادەکات هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت، وەک چۆن کشتوکاڵ لە هەر وڵاتێک بنەمای دروستکردنی ئابوورییەکی بەهێزە.

جەختی لەوەشکردەوە، کشتوکاڵ لەم ناوچەیەوە سەریهەڵداوە، بەڵام وێرانکردنی گوندەکان و دروستکردنی کەمپەکان، سیاسەتی حکومەتی ناوەندیی بۆ دوورخستنەوەی خەڵکی کوردستان لە زەوییەکانیان تا نەبن بە خاوەنی بڕیاری خۆیان و هەمیشە چاویان لە دەستی حکومەتێکی داگیرکەر بێت، هۆکاربوون بۆ لاوازبوونی کەرتی کشتوکاڵ.

باسی لەوەش کرد، سیاسەتی ئێمە هەمەجۆرکردنی داهاتە، یەکێک لەوانە کشتوکاڵە. کەرتەکانی دیکەش هەن، وەکو گەشتوگوزار و پیشەسازی، گرنگیمان بەمانەش داوە، بەڵام کشتوکاڵ بنەمای دروستکردنی ئابوورییەکی بەهێزە بۆ هەر وڵاتێک، ئێمە خاکێکی بەخێر و بەپیتمان هەیە، وەکو پێویست سوودی لێوەرنەگیراوە، ئەگەر کەرتی کشتوکاڵی پەرەی پێبدرێت بێگومان یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشخستنی کەرتەکانی دیکەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا