وەزیری دارایی: چاوەڕێین هاوشێوەی بودجە كێشەی نەوتیش چارەسەر بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی دووشەممە 27_3_2023 ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی كرد لە چۆ كیجۆنگ كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا وەزیری دارایی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی كونسوڵ بۆ وەزارەتی دارایی دەربڕی و ستایشی هەماهەنگی و هاوكاریەكانی وڵاتی كۆریای باشووری كرد كە پێشكەشی هەرێمی كوردستانیان كردووە.

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا وەزیری دارایی تیشكی خستە سەر دواین پەرەسەندنەكانی گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجە، ڕایگەیاند چاوەڕوانین لەچوارچێوەی ئەو ڕێكەوتنە سیاسیەی كە پێشتر لەگەڵ ئیتاری تەنسیقی و حكومەتی عێراق كردومانە كەبووە هۆی پەسەند كردنی پرۆژە یاسای بودجە لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و جێگیركردنی پشكی كورد، كێشەی نەوتیش بەهەمان شێوە چارەسەر بكرێت.

كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان بەڵێنیدا چۆن لە ڕابردودا هاوكارو پشتیوانی حكومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون و چەندین پرۆژەی گرنگیان ئەنجامداوە، لەداهاتوشدا هاوكاری و هەماهەنگیەكانیان زیاتر دەكەن، هەروەك هیواشی خواست هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەو وادەیەی بۆی دانراوە لە كۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا