وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستی ناوی توێژێکی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیی دەستیکرد بە ئەنجامدانی ووردبینی بۆ لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ.

وردبینییەکە پاش رەوانەکردنی لیستێکی تایبەت بە ناوی مامۆستایان وانەبێژ بۆ حکومەتی فیدراڵ هات بەمەبەستی دامەزراندیان.

رۆژی 22ی نیسان، د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک مامۆستای وانەبێژانی سنووری چوارقوڕنە کۆبوویەوە.

کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی بەشدار لە کۆبوونەوەکە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کراوە و لیستی ناوەکانیان رەوانەی بەغدا کراوە بەمەبەستی دامەزراندیان.

بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا