وادەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند: “سبەی پێنجشەممەوە 10/3/2022، دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەی پێنجشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش وەزارەتی تەندروستییە کە مووچە وەردەگرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا فەرمانبەرانی کەرتی حکومی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی بایکۆت و ڕاگرتنی دەوامیان کرد و بەشێک لە فەرمانگەکانیش بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان دەوامیان ڕاگرت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا