سێ کەسی نوێ بوونە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سێ ئەندامی نوێ بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دانران.

سەرچاوەکەی پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند، بە کۆی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەگوێرەی ڕیزبەندی کۆنگرەی سیانزەی پارتی، هەریەکە لە قادر قادر، ئاکۆ چاوشین و بڵند ئیسماعیل لە شوێنی ئەندامانی سەرکردایەتی کۆچکردووی پارتی ڕۆژ نوری شاوەیس، فەرەیدوون جوانڕۆیی و ڕەمزی شەعبان بوونە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و بە بەشداری نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و مەسرور بارزانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامانی دیکەی مەکتەبی سیاسی لە پیرمام کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا