پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رايگەياند:” لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوومەتەوە و بەغدا 200 مليارەکە و پارەی گەنمی جوتياران دەنێرێت”.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رايگەياند:”بە بڕیاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پارەی جوتیارانی هەرێم و 200 ملیارەکە دەنێردرێت”.
وتيشی “لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوومەتەوە، نوسراوێکم ئاراستەکردووە لەسەر پارەی گەنمی جوتياران، راستەوخۆ لەوێ تێبینی لەسەر نووسی بۆ ئەوەی ئەو پارەیە خەرجبکرێت، ئەو پارەیە هی ساڵانی 2014 تاوەکو 2016یە”.
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی”سەبارەت بە ناردنی 200 ملیارەکە مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی داوە”.