پۆڵه‌تیك پرێس
فراكسیۆنى گۆڕان هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى به‌رده‌وامى لێبڕینى موچه به‌رێژه‌ى 21% ده‌ربڕى و ئه‌ندامێكى فراكسیۆنه‌كه‌ش هۆكارى دابه‌شكردنى موچه به‌و شێوه‌یه ده‌خاته‌ڕوو.
حكومه‌ت بڕیاریدا دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ئادار به هه‌مان میكانیزمى مانگى رابردوو به لێبڕینى 21% دابه‌شبكات، په‌رله‌مانتارانى لیژنه‌ى دارایش له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، داھاتی گومرگ و نەوت بەڕێژەی ٢٢٪ بەھۆی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار زیادیكردووه، به‌ڵام نازانرێت چی لەپشت لێبڕینی 21%ــی موچەوەیە.
عه‌لى حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند “به‌بیانوى كه‌مى داهات حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا جارێكى دیكه موچه به لێبڕینى 21% بۆ مانگى ئادار دابه‌شبكات، به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له‌و سته‌م و گه‌نده‌ڵییه بكه‌ن كه هۆكاره بۆبڕینى ئه‌و لێبڕینه”.
وتیشى، به‌دڵنیاییه‌وه به‌م فۆڕمه له به‌ڕێوه‌بردنى ئێستا كه ئه‌گه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌م دۆخه‌شه‌وه كه‌متر له 20 دۆلار بمێنێته‌وه به‌وه‌ى به 12 دۆلار كه‌متر ده‌یفرۆشن، ئه‌وه‌ى ده‌مێنیته‌وه نزیكه‌ى له 68 بۆ 70% ى بۆ خه‌رجى بڕوات و 30%ى داهات بێت، راسته له‌نێوان 225 بۆ 250 ملیۆن دۆلار داهاتى نه‌وت ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانى لێبڕینى موچه، كاتێك له به‌رمیلێك نه‌وت كه‌متر له 20 دۆلار ده‌مێنێته‌وه و نرخى نه‌وتى برێنت نزیكه‌ى 70 دۆلاره ناتوانرێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدرێت.
به‌وته‌ى عه‌لى حه‌مه ساڵح، به‌هۆى خه‌رجى زۆرى كۆمپانیاكان و خراپترین رێككه‌وتنى گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ئه‌وانه وایكرد هیچ چاكسازیه‌ك نه‌كرێت، له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵى خاڵه سنوریه‌كانى هۆكارى دیكه‌ى ئه‌و لێبرینه‌ن، له‌لایه‌كى دیكه‌وه له‌م كابینه‌یه‌دا پێنج كۆمپانیاى دیكه له خاڵه سنوریه‌كان زیادكرا، به 13 رێگا كۆمپانیاكان له خاڵه سنوریه‌كان داهات وه‌رده‌گرن، ته‌نها به هۆى پشكنینى كۆرۆنا له برایم خه‌لیل نزیكه‌ى 20 ملیۆن دۆلارى وه‌رگرتووه، كه حكومه‌ت ده‌یتوانى خۆى ئه‌وكاره بكات.
له‌باره‌ى پرسى چاكسازیش كه نۆ مانگه خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له‌وه‌ده‌كات، تائێستا هیچ ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر نییه، 246 هه‌زار خانه‌نشین هه‌یه كه ده‌یان هه‌زاریان به‌نایاسایی خانه‌نشین راون، 96 هه‌زار شه‌هید هه‌بوو بڕیاربوو جیا بكرێته‌وه هیچى جێبه‌جێنه‌كراوه، قاچاخچێتیش به ڕێژه‌ى به‌رچاو زیادیكردووه، ئه‌وش هۆكارى دابه‌شكردنى موچه‌یه به‌وشێوه‌ى ئێستا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، فراكسیۆنى یه‌كێتیش به‌فه‌رمى هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى دابه‌شكردنى موچه به‌لێبڕینى 21% ده‌ربڕیوه و جه‌ختیكردۆته‌وه بچنه ژێربارى دابه‌شكردنى موچه به‌و شێوه‌یه و دواى له حكومه‌تیش كردوه پێداچونه‌وه به‌و پرسه‌دا بكات.