پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان له‌دواین ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیدا، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی ئێران ئه‌نجامبدات.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه ئاشكرایكردوه، ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دواین ڕۆژه‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئاشكرا یاخود نهێنی دژی ئێران ئه‌نجامبدات.
ترسی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه دوای دورخستنه‌وه‌ی مارك ئیسپه‌ر له‌پۆستی وه‌زیر به‌رگری ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كریستۆڤه‌ر میله‌ری وه‌ك وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت دیاریكرد.
به‌رپرسانی پێنتاگۆن ده‌ڵێن، وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مریكا كه‌سێك نییه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌تبكاته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی دژییان هه‌بێت.