ترەمپ بە”خیانەتكار” تۆمەتبار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دوای روداوەكانی هەڵكوتانە سەر بینای كۆنگرێس چەندین بەڵگەنامەیان لەسەر رووداوەكەو دەستێوەردانی ترەمپ تێیدا كۆكردەوەو ئاماژە بەوە دەكەن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا خیانەتی كردووە.

یاسادانەرانی ئەنجومەنەكە پێداچوونەوەیان بەو مشتومڕانە كرد كە لە دادگایكردنەكەدا لە دژی ترەمپ پێشكەشی دەكەن، كە بڕیارە لە ماوەی یەك هەفتەدا دەست پێ بكات، بەپێی پوختەكەش ترەمپ خیانەتی لە سوێندی نوسینگەكەی كردووە و قەرەباڵغی توندوتیژی دروستكردووە.

هاوكات، ترەمپیان تۆمەتباركرد بەوەی ژیانی ئەندامانی كۆنگرێس و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكای خستوەتە مەترسییەوە.

جیمی رەسكین یەكێك لە یاسادانەرانی بەرپرس لە دۆسیەكە، بە ئاماژەدان بە لێدوانی ئەو كەسانەی هێرشیان كردە سەر كۆنگرێس باسی لەوەكرد، كە ترەمپ ئەوانی ناردووە تاوەكو مایك پێنسی جێگری لە سێدارە بدەن، چونكە پێنس رازی نەبوو ئەنجامەكان لە بەرژەوەندی ترەمپ رەتبكاتەوە.

لەماوەی رابردودا لەكاتێكدا كۆنگرێسی ئەمریكا لە كۆبونەوەدا بوون تاوەكو ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پەسەند بكەن و بەفەرمی بایدن وەك سەرۆك دیاری بكەن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا داوای لەلایەنگرانی كرد بڕژێنە سەر شەقامەكان و ئەنجامەكان رەتبكەنەوە.

بەوهۆیەشەوە بەشێك لە لایەنگرانی ترەمپ هێرشیانكردە سەر بینای كۆنگرێس و پشێوی دروست بوو، لە هێرشەكانیشدا ژنێك كوژراو چەندین كەسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا