” ئەو بڕە پارەیەی بەغدا دەینێرێت بۆ مانگەکانی 9، 10  و 11ی فەرمانبەران دەبێت “

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی 2.1 تریلیۆن دینار بۆ سێ مانگ درا، وتی، دەیانەوێت هاوشێوەی مووچەی شارەکانی دیکەی عێراق، لە هەرێمی کوردستانیش مووچەی فەرمانبەران بەدەر لە بودجە دابین بکرێت.

بە وتەی خالید شوانی، ئەو بڕە پارەیەی بەغدا دەینێرێت، بۆ مانگەکانی 9، 10  و 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە کە بەشێوەیەکی مانگانە دەدرێت.

لەبارەی ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاری لێدراوە، خالید شوانی دەڵێت، چارەسەرێکە بۆ ئەم قۆناغە تاوەکو دەگەنە چارەسەری بنەڕەتی.

لەبارەی ناردنی پارەکە بە مانگانە یان بە یەک جار، وەزیری دادی عێراق دەڵێت، لەبەر ئەوەی بۆ سێ مانگە و ئەگەر عێراق بە یەکجار بینێرێت کێشەی سیولەی بۆ دروست دەبێت، پێموایە مانگانە دەبێت.

خالید شوانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی عێراق راسپێردرا رێوشوێنەکانی بگرێتەبەر بۆ ناردنی مووچە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا