پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی بڕیارێکی نوێی شارەوانی نیۆرک، لەمەودوا لە کاتژمێرەکان نیوەڕوانی رۆژانی هەینی و مانگی رەمەزان، مزگەوتەکان و تەواوی پەرستگاکانی دیکەی نیۆرک دەتوانن دەنگی بانگدان بەرزبکەنەوە بێ ئەوەی پێویستیان بە وەرگرتنی هیچ مۆڵەتێک هەبێت.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، کە رۆژانی هەینی لە کاتژمێر 12:30 خولەک بۆ 1:30 خولەکی پاش نیوەڕۆ، مزگەوتەکان دەتوانن بەشێوەیەکی ئاشکرا بانگ بدەن بەبێ سنووری بەرزی ئاستی دەنگی بڵندگۆکان و وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن شارەوانی نیۆرکەوە.
ئێریک ئادەمس، سەرۆک شارەوانی نیۆرک لەکاتی راگەیاندنی بڕیارە نوێیەکەدا ووتی، ئەوە مافێکی سروشتی هەموو کەسێکە کە بێ ئەوەی داوای مۆڵەت لە هیچ لایەنێک بکات، پەرستشی خۆی بە شێوەیەکی ئازادانە لە شاری نیۆرک ئەنجام بدات