ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماڵپەڕی “هرانا”ی هەواڵی کە گرنگی بە کەیسەکانی مافی مرۆڤی ئێران دەدات، ناوی 102 دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی ناوچەی خوزستان لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکات خۆپیشاندانەکان 30 شاری ئێرانی گرتووەتەوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە لەو خۆپیشاندانانەی کە لە هەرێمەکانی خوزستان و بەلوجستان بۆ دابینکردنی ئاوو پێداویستیە سەرەتاییەکان ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە دەستی پێکردووە تا ئێستا لانیکەم 9 کەسیش کوژراون.

بەپێی ئەو لیستەی ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، چەند کەسێک لە دەستگیرکراوان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیەو منداڵێکیش بەناوی عەبود نەمنوم کە تەمەنی تەنها 12 ساڵە لە ڕۆژی 22 ی ئەم مانگەوە دەستگیرکراوە.

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران ژمارەی دەستگیرکراوانیان ئاشکرا نەکردووە، تەنها ئاماژەیان بە کوژرانی چەند کەسێک داوە کە بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراون، بەڵام ڕاپۆرتەکانی دەرەوەی حکومەت ئاماژە بەوە دەکەن ئەو خۆپیشاندەرانە بەدەستی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا