لە كەركوك كادیرێكی یەكێتی دەستڕێژی گوللـەی لێكرا و گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك دەستڕێژی گوللـە لە كارگێڕی كۆمیتەی پەنجا عەلی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا و گیانی لە دەستدا.

سەید عوسمان موحسین، لێپرسراوی كۆمیتەی پەنجا عەلی یەكێتی هەواڵەكەی بۆ پۆڵەتیك پرێس پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند: دوای ئەوەی دەستڕێژی گوللـە لە كارگێڕی كۆمیتەكەمان بەناوی (رێبوار محەمەد) كراوە دەستبەجێ‌ گیانی لە دەستدا و لە ئێستا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی كەركوكە.

وتیشی: تا ئێستا هۆكاری رووداوەكە نازانین و هیچ كەسیش بەرپرسیارێتی خۆی لەو رووداوە رانەگەیاندووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەدواداچوون بۆ رووداوەكە دەكەین و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا