نازم شاكر بە كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە ماوەی ڕابردوودا ڤایرۆسی كۆڕۆنا دوان لە ئەستێرەكانی تۆپی پێی عێراق عەلی هادی سەرەتا و ئەحمەد ڕازی ئەفسانەی ئەفسانەكانی عێراق و ئاسیا دواتر كۆچی دواییان كرد شەوی هەینیش لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێری پایتەختی دووەمی عێراق نازم شاكری ئەفسانەی قووە جەویە سێیەم ئەستێرەی تۆپی پێی عێراقە كۆڕۆنا ڕۆحیانی بردەوە بۆ لای پەروەردگار.

پاش مانەوەی بۆ دوو هەفتە لە نەخۆشخانە دواجار كاپتن نازم شاكر ڕۆحی گەڕاندەوە بۆ لای پەروەردگاری و دونیای فانی بەجێهێشت.

نازم شاكر بە یەكێك لە ئەفسانەكانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق ناوزەند دەكرێت لەو نەوەیەی كە بەشدارییان كرد لە مۆندیالی 1986 لە مەكسیك هەروەك بە درێژایی ژیانی تەنها بۆ یانەی قووە جەویە یاری كردووە هەر بۆیە پاش وازهێنانی یانەكە درێسی ژمارە 4 ی هەڵپەسارد و چی دی ڕێگە نادەن یاریزانێكی تر بیپۆشێتەوە.

نازم شاكر لە ژیانی وەرزشی خۆیدا ئەركی ڕاهێنەرایەتی چەندان یانەی لە ناو عێراق و لە دەرەوەی عێراقیش گرتۆتە ئەستۆ ماوەیەكیش ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بووە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا