پۆڵەتیك: سپۆڕت
دوای دروست کردنی تیپی پێشکەوتوانی یانەکە دواجار یانەی وەرزشی بابان لە کۆبونەوەی ئیداری ئەندامانیدا بریاری دا بە دروست کردن و پێکھێنانی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانە بۆ بەشداری کردن لە خول و پاڵەوانێتیەکانی داھاتوو .
بۆ ئەو مەبەستەش ئیدارەی یانە بریاریدا متمانە بە (گۆران محێدین) ی راھئنەری تیپی تازەپێگەیشتوان بداتەوە و بیکاتە راھێنەری یەکەم و ئەرکی بەرێوەبردنی تیپەکەی پێببەخشێت.
راھێنەری لاوانی یانەکەش رۆژی یەک شەمەی داھاتووی کە دەکاتە رێکەوتی (٢٠٢٠/٩/٢٠) ی دیاری کرد بۆ ئەنجامدانی یەکەمین تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ یاریزانانی تەمەن (٢٠٠٢) بۆ سەرەوە و تاقی کردنەوە و ھەڵسەنگاندنی یاریزانانیش لە یاریگای سەرەکی یانە دەکرێت و کۆمەڵێک یاریزانی باش و گونجاو دەست نیشان دەکرێت بۆ پێکھێنانی تیپێکی تۆکمە و گونجاو بە مەبەستی بەشداری پێ کردن لە خول و پاڵەوانێتییەکان دا.
راگەیاندنی یانەی وەرزشی بابان