ئارسیناڵ بەسێ گۆڵ سێ خاڵی بەدەستهێنا

یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بێنێت بەرامبەر یانەی لیستەر سیتی

 

هەرچەندە یانەی ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری دەکرد بەڵام ئەمە نەبووە ڕێگر لە بەدەستهێنانی سێ خاڵەکە ،

سەرەتا و لە خوولەکی شەشدا لیستەر خاوەن ماڵ بە گۆڵێکی خێرا پێشوازی لە میوانەکەی کرد لە ڕێگای یۆری تلیمان ، بەڵام یانەی میوان لە کۆتایی یاریەکەدا قسەی خۆی کرد بە دوو گۆڵی لویز و لاگازێک نیوەی یەکەمیان بەسەرکەوتن کۆتایی پێ هێنا .

 

لە تایمی دووەمدا کاتێک لیستەر لە دوی گۆڵی دووەم  بەرامبەر بوون دەگڕا یانەی ئارسیناڵ پێجەوانەی کەشی یاریەکە گۆڵی سێهەم و دڵنیایی تۆمارکرد بەم ئەنجامەش یانەی ئارسیناڵ توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا