پۆڵه‌تیك سپۆرت
له خولی ئیسپانی یاریی به‌رشه‌لۆنه و ڤالانسیا كۆتایی هات، كه ئه‌نجامه‌كه بۆ هه‌ردوو یانه‌كه به دوو گۆڵ یه‌كسان بوو.
سه‌ره‌تا تیپی میوان گۆڵێكیان له رێگه‌ی دیاخابی تۆماركرد، دواتر میسی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و توانی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی هاوتا بكاته‌وه له‌گه‌ڵ پێلی به‌رازیل.
له گێمی دووه‌م تیپی بلوگرانه باشتر ده‌رده‌كه‌وتن و زۆربه‌ی كات تۆپیان لابوو، به‌ڵام ئاساننه‌بوو له بۆكسی گۆڵدا جوڵه بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد له رێگه‌ی ئاراخۆوه به‌رشه‌لۆنه گۆڵی دووه‌می هێنا، به‌ڵام له خوله‌كی (69) گۆمێز ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌وجۆره یارییه‌كه به دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوو یانه كۆتایی هات و به‌رشه‌لۆنه له‌م وه‌رزه‌دا له‌ته‌واوی تیپه گه‌وره‌كانی نه‌بردۆته‌وه و له خانه‌ی پێنجه‌م به (21) گیرسایه‌وه.