کۆمان سەرکەوتمان قورسە بەڵام ئەستەم نییە

لە گۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کە بۆ یاری یانەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆی ڕێکخرابوو ووتی ئەمە تۆپی پییە هەموو ئەگەرێک کراویەوە .

بڕیارە سبەینێ شەو کات ژمێر یانزە بە کاتی کوردستان یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریگای باخی میرەکانی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی بارسەلۆنا بباتەوە کە یاری چوون بارسەلۆنا بە ٤ بەرامبەر گۆڵێک شکستی ‌هێنابوو لەوە بارەیەوە ڕۆناڵد کۆمان لەگۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا باسی ئەو یاریەی بەمجۆرە کرد ؛

ناکریت بەراورد لە نێوان یاری سیلفیا و پاریسدا بکرێت چوونکە ئاستی هەر دوو تیپەکە تەواو جیاوازە ئەنجام و بۆنەکەش تەواو جیاوازن ئەوەی کارەکەی ئێمەی قورسکردوە ئەوەیە پاریس زیاد لە پێویست کۆشش دەکات لە پێناو سەرکەوتندا .

سەبارەت بە پێکانی پێکێ و ئاراخۆ ووتی ؛ ئەم ورزە بەختمان نەبووە چونکە تێکرای یاریزانەکانی بەرگریمان ئامادە نابن پێکەوە بەڵام ئێوە دەزانن ئێمە پشت بە یەک یاریزان نابەستین .

سەبارەت بە سەرۆکی نوێ کۆمان ووتی ؛ لاپۆرتا بە ڕێژەیەکی زۆر دەنگی بەدەست‌هێناوە شتێکی نایابە سەرۆکێکی وەک لاپۆرتا هەوڵ بۆ ئایندەی بارسەلۆنا بدات .

کاتێک بیر لە یاریەکە دەکەمەوە توشی سەر ئێشە دەبم کاتێک دەبینم ڕکابەرەکەمان پاریسە بەڵام زۆر گرنگە ئێمەش ڕیزی خۆمان بگرین بوێرانە یاری بکەین

 

سەبارەت بەوەی دەتوانن سیناریۆی ساڵی ٢٠١٧ دووبارە بکەنەوە کۆمان ووتی زۆر قورسە دۆخەکەش زۆر جیاوازە یەکێک لە جیاوازێکان ئەوەیە ئێمە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان یاری دەکەین و ڕا‌هێنەری ئێستای پاریسیش زۆر زیرەک و ئەزموندارە دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا  بکات .

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک