ڕیاڵ لە تیباس توڕەیە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
میسی بڕوات كارەساتە و لیگا باجەكەی دەدات

ئەوەی لێدوانی خافێر تیباسی سەرۆكی دەستەی لالیگایە كە سەبارەت بە ڕۆیشتنی چاوەڕوان كراوی لیۆ میسی داویەتی ئەو لێدوانەی ناوبراو سەنگەری مەدریدییەكانی بەرامبەر بە خۆی توند كرد بەو پێیەی ئەو داوای مانەوەی لیۆ دەكات لە كاتێكدا ڕیاڵ كریستیانۆی لێ‌ ڕۆیشت تیباس بە شتێكی ئاسایی لە كاتی خۆیدا ناوزەندی كرد بوو وت بووی: (شتێكی ئاساییە ڕۆناڵدۆ لە لیگا ڕۆیشت ئەو یاریزانێكی پیشەگەرە و ڕووە و یانەیەكی تر ڕۆیشتووە هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین).

مەدریدییەكان لە ئێستادا لە سەرۆكی دەستەی لالیگا تووڕەن و پێیان وایە ئەو زیادەڕۆیی دەكات لە گەورە تەماشا كردنی لیۆدا كاتێك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردووە كە نابێت میسی بڕوات و مانەوەی لە بەرشەلۆنە بۆ خولی ئیسپانیا شتێكی مەزنە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا