پێنج نیشانە کەمی کانزای زینک لە جەستەدا دەردەخەن

پۆڵەتیک پرێس

جەستە بەردەوام بەڕێژەیەکی گونجاو پێویستی بە جۆرە جیاوازەکانی کانزا و ڤیتامینەکان هەیە بۆئەوەی بتوانێت کردارەکانی بەردەوام بێت، کاتێک ڕێژەی ڤیتامین یان کانزایەک لە جەستەدا کەمدەبێتەوە چەندین کێشەی تەندروستی دروست دەبێت.

زینک یەکێکە لەو کانزایانەی گرنگییەکی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەپێی ڕەگەز و تەمەنەکان ڕێژەکەی دەگۆڕێت، بۆ پیاوانی سەرو تەمەن 14 ساڵ پێویستە ڕۆژانە 11 میلیگرام زینکیان دەستبکەوێت، ژنانی تەمەن سەرو 14 ساڵیش ڕۆژانە پێویستیان بە هەشت میلیگرامە، خانمانی دووگیان ڕۆژانە 11 میلیگرامیان پێویستە.

پێنج نیشانە کەمی کانزای زینک لە جەستەدا دەردەخەن:

-زینک ڕۆڵیکی گرنگی لە پارێزگاریکردنی پێستدا هەیە کاتێک ڕێژەکەی لە جەستەدا کەم دەبێت هۆکارێکە بۆ هێواش چاکبونەوەی برینەکان.

-یەکێک لە نیشانەکانی دیکەی کەمی زینک لە جەستەدا دابەزینی کێشە، چونکە کاتێک جەستە ئەو ڕێژەیە وەرناگرێت کە پێویستی پێیەتی دەبێتە هۆی لەدەستدانی خواستی خواردن.

الزنك — مستشفى فلسطين - Palestine Hospital

-هەڵوەرینی قژ یەکێکە لە هۆکارە دیارەکانی کەمی کانزای زینک.

-زۆر توشبوون بە نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا نیشانەیەکی دیکەیە چونکە کەمی زینک دەبێتە هۆی لاوازبوونی بەرگری لەش.

-کاتێک هەست دەکەیت ناتوانیت بە باشی سەرنجی شتەکان بدەیت و مێشکت ماندوودەبێ ئەوا بزانە ڕێژەی کانزای زینک لە جەستەدا کەمە، چونکە زینک بەرپرسی سەرەکی مێشک و کردارەکانیەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا