ڕۆژانە خواردنی ڕێژەی دیاریکراو لەم خواردنانە ڕێگری لە شێرپەنجە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەکی کۆمەڵێک لە زانایان لە زانکۆی ئەدیس کوانی ئۆسترالیا دەریخستووە پێنج خواردن ئەگەر بەڕێژەی دیاریکراو بخورێن ڕێگری لە شێرپەنجە دەکەن بەهۆی ئەو پێکهاتە کیمیاییەی تێیاندایە.

زانایان باس لەوەدەکەن ئەو خواردنانە ماددەی”ڤلوفۆنۆید”یان تێدایە کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان و تەندروستی بۆریەخوێنەکان دەدات، مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

جۆر و ڕێژەی دیاریکراوی ئەو پێنج خواردنە:

-کوپێک چا
-سێوێک
-پڕتەقاڵێک
-100 گرام بلوبێری
-100 گرام برۆکلی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا