لەبەر ئەم هۆکارە پێش نوستن لەخواردنی ئایسکرێم دووربکەوەرەوە

پۆڵەتیک پرێس

سیستمی خۆراکی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەواوی تەندروستی هەیە، تەنانەت لەسەر نوستنیش، بۆ هەبوونی خەوێکی قوڵ و هێمن زانایان باس لە هەندێک خواردن دەکەن کە پێویستە پێش نوستن نەخورێن.

پسپۆڕێکی بواری خۆراک دەڵێت:” ئایسکرێم دەوڵەمەندە بە شەکر و دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی ئەنسۆلین ئەوەش هۆکارێکە بۆئەوەی بەقورسی خەوتلێبکەوێت”، پسپۆڕەکە باسی لەوەشکرد شەکر و کافایین هەردوکیان چالاککەرەوەن خواردنی ئەو خواردن و خواردنەوانەی ئەو ماددانەیان تێدایە پێش نوستن هۆکارێکە بۆ درەنگ خەولێکەوتن و نەبوونی خەوێکی ئارام.

The Ice Cream Cookbook - 78 Recipes (ebook), Anonymous | 1230000380416 |  Boeken | bol.com

 

پێویستە چوار بۆ شەش کاتژمێر پێش نوستن بابەتەکانی چا، قاوە، خواردنەوە گازیەکان، شوکولاتە و ئایسکرێم نەخورێن و نەخورێنەوە، هەروەها ماوەیەک پێش نوستن باشترە خواردنەکانیش نەخورێن بۆئەوەی نەبنە هۆی دروستبوونی ئاوسان و کێشەکانی گەدە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا