دوای كۆڤید ١٩ دەرگا بۆ نەخۆشی x دەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
دوای تێپەڕاندنی كابوسی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی لە جیهاندا ڤاكسینەكەیان بەكارهێنا، پرۆفیسۆری مایكرۆ بایۆ لۆجی جیهانی جان جاك مۆیمبی، دەڵێت: بەم زووانە نەخۆشیەك بە ناوی x بڵاو دەبێتەوە.

ئەو پرۆفیسۆرە، كە خۆی یارمەتیدەر بووە لە ئاشكراكردنی نەخۆشی ئیبۆلا دەشڵێت: ئەم نەخۆشییە هاوشێوەی نەخۆشی كۆرۆنا و ئیبۆلا بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە .

نەخۆشی x.
نەخۆشی ئێكس بە پەتایەكی مەترسیداری نێودەوڵەتی دادەنرێت، لە كۆماری كۆنگۆی دیموكرات دوای ئەوەی ژنێك تووشی تایەكی بەرز بوو، پشكنینەكانی كۆرۆناو ئیبۆلا ئەنجام دەدات، بەڵام نەرێنی دەبن دەركەوتووە ئەو نەخۆشییەی هەیە.

ڕێكخراوەكانی تەندروستی گومان دەكات، لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشی ئێكس لە وڵات دا.

بەپێی ئەو ڕوون كردنەوەیەیەی بۆ سی ئێن ئێن دراوە،ئەگەری هەیە نەخۆشیە مەترسیدارەكان لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە،لەبەر ئەوەی نەخۆشیەكانی تای زەرد و ئەنفلەوەنزا و دەردی سەگ هەمووی لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوازراونەتەوە، هەر بۆیە پێشبینی دەكرێت پەتای داهاتوو خراپتربێت لە كۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا