پێنج نەخۆشی ترسناک زیان بە تەندروستی دەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک نەخۆشی ترسناک هەیە زیان بە تەندروستی کەسەکان دەگەیەنێت، هەندێک جاریش لەوانەیە ببێتە هۆی مردن، بۆیە پێویستە ئاگارداری تەندروستی بین.

پێنج نەخۆشی ترسناک کە دەبێتە هۆی زیان بۆ تەندروستی:

-نەخۆشیەکانی دڵ و سوڕی خوێن
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن بەشێوەیەکی بەردەوام زیانی بۆ سوڕی خوێن دەبێت، هەندێکجار دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ یان مێشک یان خوێن بەربوون، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش پێویستە دووربکەویتەوە لە جگەرە کێشان و ئەو خواردنانەی چەوری و خوێیان تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا سەوزە و میوە و ماسی زیاتر بخورێت، هەروەها وەرزشکردن چارەسەرێکی گرنگی دیکەیە کە ناهێڵێت پەستانی خوێن بەرزبێتەوە.

امراض القلب .. ما هي وما هي أسبابها وأعراضها وطريقة علاجها | مستشفيات مغربي

-شێرپەنجە
شێرپەنجەی سی، سنگ، ڕیخۆڵە و پەنکریاس دیارترین جۆرەکانی شێرپەنجەن، ئەو کەسانەی جگەرە کێشن، گۆشتی سوور زۆر دەخۆن یان کێشیان زۆرە ئەگەری توشبوونیان زیاترە، بۆ چارەسەرکردنی پێویستە ڕێژەیەکی زیاتر سەوزە، میوە، سیر، پیاز، ماسی و زەردێنەی هێلکە بخورێت، هەروەها ئەو کەسانەی بۆماوەیی لەخێزانەکانیاندا شیرپەنجەیان هەیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەن هەتا لەژێر چاودێری پزیشکدا بن.

أسوأ قاتل على الأرض: حقائق عن مستقبل مرض السرطان - كيو بوست

-شەکرە
شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە بڵاوەکان، هەندێکجاریش لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشک، بۆ چارەسەرکردنی پێویستە ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک لە هەفتەیەکدا وەرزش بکرێت و ئاگاداری کێشت بیت، هەروەها پێویستە خواردنی شەکر و شیرینی کەم بکرێتەوە، سەوزە و میوەکان، ماسی و سیر زیاتر بخورێت.

مستجدات السكري والتثقيف بمخاطره في مؤتمرين | الشرق الأوسط

-خڵەفان
ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ بەرەو سەرەوەیە ئەگەری توشبوونیان هەیە، بۆماوەیی ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە توشبوون بە خەڵەفان یان زەهایمەر، هەروەها بەرزی پەستانی خوێن و شەکرەش هۆکارێکی دیکەن، بۆ چارەسەرکردنی وەرزش کردن و پەپوەندی کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی زۆری هەیە.

احذر.. قلة النوم أحد أسباب الخرف

-خەمۆکی
هیچ هۆکارێکی دیار نییە بۆ توشبوون بە خەمۆکی، هەندێکجار بۆماوەیی ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە توشبوون بە خەمۆکی، هەندێکجاریش لەدەست دانی کەسێکی ئازیز یان توشبوون بە نەخۆشیە درێژ خایەنەکان هۆکارێکی دیکەن، جێگیری هۆش و مێشک باشترین چارەسەرە بۆ ئەم نەخۆشیە.

وداعاً لأدویة الاکتئاب.. وأهلاً بالعلاج الطبیعی- الأخبار ثقافة ، فن ومنوعات - وکالة تسنیم الدولیة للأنباء

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا