کارمەندانی کۆمسیۆن گردبوونەوە و داوا دەکەن بکرێنە هەمیشەیی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە کارمەندانی کۆمسیۆن لە سلێمانی گردبوونەوە و داوایانکرد گرێبەستەکانیان بکرێتە هەمیشەیی.

لەوبارەیەوە ئاماژەیان بەوەکرد، “ئێمە کارمەندی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقین و گرێبەستین و گرێبەستەکانمان بۆ هەڵبژاردنە، بەڵام گرێبەستەکانمان لەدوای کۆتا هەڵبژاردنی عێراق ڕاگیراوە”.

ئەوەشیان خستەڕوو، “دوو بڕگە هەیە لە ماددەی 284 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕگەی یەکەم، گرێبەستەکان ئەوانەی پێنج ساڵن دەکرێن بە هەمیشەیی و ئەم بڕگەیە جێبەجێکراوە، بەڵام بڕگەی دووەمیان ئەمەی ئێمەیە کە ئەو گرێبەستانەی بۆ هەڵبژاردنن بکرێنە هەمیشەیی، بەڵام هەتا ئێستا ئێمە لەم چوارچێوەیەدا ماوینەتەوە و بڕگەکەمان بۆ جێبەجێ نەکراوە”.

وتیشیان: 79 ناوەندی کۆمسیۆن سەربە سلێمانییە، ئەم 79 ناوەندە 355 کارمەندی گرێبەستی هەڵبژاردنی هەیە، بەدەر لە شارەکانی هەولێر و دهۆک، ئەمانە هەمووی کارمەندی گرێبەستن، داوای جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە دەکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا