بافڵ تاڵەبانی: دەستی هاوپەیمانی و دۆستایەتی بۆ لایەنەكان درێژ دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی بەبۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی كاوە مەحمود وەك سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سكرتێر و دەستەی نوێی كۆمیتەی ناوەندی حزبەكەكردو رایگەیاند، دەستی هاوپەیمانی و دۆستایەتی بۆ لایەنەكان درێژ دەكەن.

لە پەیامەكەیدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، “بەڕێز كاك كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەم، كە وەك سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان هەڵبژێردرانەوە و لەرێی ئێوەشەوە پیرۆزبایی گەرم لە دەستەی نوێی كۆمیتەی ناوەندی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین”.

باس لەوەشدەكات، ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانێت كە تەئكید لە پتەوكردنی پەیوەندی لەمێژینەو دۆستانەی نێوان یەكێتی و حزبی شیوعی كوردستان بكاتەوە، لەپێناوی درێژەدان بە خەباتی دیموكراسی و دادپەروەری و كۆمەڵگەیەكی مەدەنی گەشەسەند و كە هاوشانی ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و پرسە چارەنوسسازەكان بێت.

دەشڵێت، “وەك چۆن هەمیشە خەمخۆری ماف و داوا رەواكانی خەڵكی كوردستان بووین، ئاوهاش دەستی هاوپەیمانی و دۆستایەتی بۆ ئەو لایەنانە درێژ دەكەین كە خەباتیان دەچێتە چوارچێوەی ئەم خزمەتە باڵایەی یەكێتی بۆ كۆمەڵانی خەڵك، كە حزبە شۆڕشگێڕەكەتان خەبات و تێكۆشانی بۆ ئەو ئامانجە كردووە”.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدەدات، لەچوارچێوەی عێراقیشدا، یەكێتی یەكڕیزی و یەك گوتاری هێزە سیاسییەكان بە پێویست دەزانێت، كە بتوانن لە عێراقدا جگە لەداكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد، هەروەها خەباتی قۆناغەكە درێژەپێبدەن تا وەكو حكومڕانی هەرێمی كوردستانیش هەم گەشە پێبدەن و هەم بیپارێزن كە بە ئامانجێكی باڵای نیشتمانی و نەتەوەیی بێ مەرجی دەزانن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا