پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگاو تاتۆی تامی بیوتی له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته داده‌خات.
ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كه ده‌ركه‌وتوه له‌ناو ئارایشتگاكه‌دا نوشته و دۆعا بونی هه‌بوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات له‌ناو تامی بیوتی-دا نوشته و جادوی تیادا كراوه.
باسی لەوەش کرد، ئەمەش پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردنه و له‌هه‌ر ئارایشتگایه‌كدا نوشته و دۆعا بگیرێت داده‌خرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای تامی بیوتی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكای یاسایی ده‌كرێته‌وه.