مەلا بەختیار: ئیلحاد بڤەیە

پۆڵەتیك پرێس

مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر رایگەیاند، ئیلحاد بڤەیە، بەڵام گفتوگۆكردن لەسەر هیچ شتێكی دیكەی بواری ئاینی بڤە نییە.

لە شەشەمین كۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان كە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر لە وتارێكدا باسی لەوەكرد، لەم كۆنفرانسە بانگەوازیان ئەوەیە بانگەشەی ئاشتەوایی بكەن و بەسە ئیتر لەسەر ختابێك ماڵپەڕەكان پڕبكەن لە جنێو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی گەر پێتانوایە خەڵك پێشتر بە شمشێر ملی خەڵكتان دەپەڕاند بۆ ئەوەی واز لە بیروڕای خۆی بهێنێت ئەوە وازی نەهێنا، ئەگەر ئێستاش پێتانوایە خەڵك بە جنێو واز لە بۆچونەكانی خۆی دەهێنێت ئەوە واز ناهێنێت.

وتیشی، “ئیلحاد بڤەیە، بەڵام گفتوگۆكردن لە بارەی شتەكانی دیكەی ئاینەوە بڤە نییە، با بە دیالۆگ ئاین بهێنینە ناو خەڵك، بە دیالۆگ و یەكتر قبوڵكردن دەتوانین ژیان بەرەو گۆڕانكاری فراوان ببەین”.

راشیگەیاند، دەبێت هەموو ئەوانەی لە بواری ئاین و دنیای رۆشنگەریدا توندن پێویستە هەردولایان واز لە توندییەكەیان بهێنن، چونكە هەر لایەكیان كە بەتوندی كاریانكردووە زیانیان بەخۆیان و بەرنامەكەیان گەیاندووە.

وتیشی، “هەموومان مسوڵمانین و ئیسلاممان زۆر پێ گرنگترە لە هەموو ئاینەكانی دیكەو ئاینی ئیسلام لە ئاینەكانی دیكە سیستەماتیك ترە لە ئاینەكانی دیكە”.

لە بارەی خۆپیشاندانی خوێندكارانیشەوە بەپێویستیزانی حكومەتی هەرێم چارەسەری ئەو گرفتی دەرماڵە بكات، چونكە ئەو پارەیە هێندە زۆرنییە.

راشیگەیاند، دەبێت حكومەت لەگەڵ نوێنەری ئەو خۆپیشاندەرانە گفتوگۆ بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا