پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق به‌فه‌رمی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عێراق، ئوردن و میسری ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ڕووداوێكی پێكدادانی نێوان دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له میسر 32 کەس گیانیان لەدەستدا و 66 کەسیش برینداربوون، مسته‌فا كازمی په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر كرد و دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕاگه‌یاند.
كازمی ڕاشیگه‌یاند، “لوتكه‌ی نێوان عێراق، ئوردن و میسر بۆ داهاتوویه‌كی نزیك دواده‌خرێت، به‌ڵام هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رسێ وڵات بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه كۆده‌بنه‌وه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیای عێراقی بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی 31ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.