سوپای پاسداران هێزی زیاتری زرێپۆش دەنێرێتەسەر سنوورەکانی هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزی پیادە و زرێپۆشی زیاترمان ناردووەتەسەر سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئێران.

لەوبارەیەوە ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی پاکپور بڵاوەپێکردنی هێزی زیادەی زەمینی و زرێپۆش و پیادەی لەسەر سنوورەکانی خاکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەم هەنگاوەی سوپای پاسداران دوای زیادبوونی جموجۆڵەکانی هێزە جوداخوازەکان دێت دژی حکومەتی ئێران”.

ئاشکراشی کرد، هەندێک لە هێزە زرێپۆشەکان و هێزە تایبەتەکانی سەربە هێزە زەمییەکان بەرەو پارێزگا سنوورییەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئێران ئاراستەیان وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا