نۆكەندی سویس.. چەند راستییەكی مێژوویی

پۆڵەتیك پرێس:
نۆكەندی سویس، گرنگترین رێگەی ئاوییەی لەنێوان رۆژهەڵات‌و رۆژئاوای گۆی زەوی، ئەوەش بەهۆی پێگە جوگرافییەكەی.

نۆكەندەكە دەكەوێتە ناوچەی بۆر سەعید، كە ئەو ناوچەیە ناوچەیەكی وشكانییە لەنێوان هەردوو دەریای سپی ناوەڕاست‌و دەریای سور.

رۆژی پێنج شەممە كەشتییەكی بارهەڵگری بازرگانی لەنۆكەندەكەدا تووشی كێشە بوو گیری خوارد، بەو هۆیەشەوە، هاتووچۆ لەناو نۆكەندی سویس راگیرا، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهانی دانا.

کەشتییەکی گەورەی بارهەڵگر نۆکەندی سوێسی داخست

بەهۆی ئەو كاریگەرییەوە، نرخی چەندین كاڵای بازرگانی، بەتایبەتی نەوت، لەبۆرسەكانی جیهان بەرزبووەتەوەو ئەگەر ئەو كێشەیە بەزوویی چارەسەر نەكرێت بەدڵنایی نرخی نەوت زیاتر بەرز دەبێتەوە.

نۆكەندی سویس یەكێكە لەرێگا گرنگەكانی بازرگانی ئاوی جیهانی‌و چەند راستییەك لەبارەی ئەو نۆكەندەوە هەیە، كە ئەو نۆكەندە لەرێگەی نزیكەی نیو ملیۆن كەسی میسری دروست كرا، كە ئەندازیاری فەرەنسی فێردناند دیلیسبس سەرپەرشتی بونیادنانی كردووەو لەنۆڤەمبەری 1869 دوای 10 ساڵ بەڕووی هاتووچۆدا كراوەتەوە.

لەسەرەتای دروستكردنی كۆنتڕۆڵی نۆكەندەكە، هەریەكە لە فەرەنساو بەریتانیا سەرپەرشتیان دەكرد، تا لەساڵی 1956 لەلایەن جەمال عەبدولناسر خۆماڵی كراو خرایە سەر حكومەتی میسر.

تائێستا 5 جار نۆكەندەكە داخراوەو كۆتا جاریش ماوەی 8 ساڵ داخراوە، دوای جەنگی یۆنیۆی ساڵی 1967، كە لە 5 یۆنیۆی ساڵی 1975 كرایەوە.

لەرێگەی نۆكەندی سویسەوە، لەسەدا 10 بەرهەمی نەوتی جیهانی دەگوازرێتەوەو رێژەی لەسەدا 12 ئاڵوگۆڕی بازرگانی تر لەرێگەی ئەو نۆكەندەوە دەكرێت.

رۆژانە بازرگانی كەشتیوانی جیهانی بەرێژەی لەسەدا 30 لەرێگەی نۆكەندی سویسەوە دەكرێت‌و ئەوەش گەورەترین رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لەجیهان.

درێژی نۆكەندی سویس 193 كیلۆمەترەو وڵاتی میسر، لەساڵی 2015 دەستی بەفراوانكردنی نۆكەندەكە كرد، بۆ ئەوەی گەورەترین كەشتی بازرگانی بتوانێت هاتووچۆی پێدا بكات.

بەپێی دەستەی بەرێوەبەری نۆكەندەكە رۆژانە 52 كەشتی هاتووچۆ بەناو نۆكەندی سویس دەكەن‌و داهاتی ساڵانەی نۆكەندەكەش دەگاتە 13.2 ملیار دۆلاری ئەمریكی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا