عێراق دڵنیایی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، دڵنیایی لە پێدانی موچەی فەرمانبەران دەدات و ئاشكرای دەكات، بودجەی 2021 كاریگەری خراپی لەسەر موچە نابێت.

حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، بودجەی 2021 كاریگەری خراپی لەسەر موچەی فەرمانبەران و ئەو كەسانە نابێت كە موچەكانیان كەمە.

ئاشكراشیكرد، مەبەستی حكومەت لەپرۆژە یاسای بودجەی 2021 ئامادەكردنی وەرەقەی سپییە بۆ چاكسازی كە پێشتر لەحكومەتەوە كاریان لەسەر كردووەو پرۆژەكەش دەنێردرێت بۆ پەرلەمان تاوەكو گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

شەوی رابردو حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021ی پەسەندكردو بەپێی پرۆژەكەش باج خراوەتە سەر موچەی فەرمانبەران كە بەپێی ئاستی پلەو رێژەی موچەكەیان بڕی باجەكەش دیاریكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا