پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکە دەخرێتەڕوو پوختەی ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەبێت بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی پەتای کۆلێرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی حوزەیرانی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات”.
بڕیارە لە کۆبوونەکەوەدا ئەم بابەتانە بخرێنەڕوو:
– خستنەڕووی پوختەی ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی پەتای کۆلێرا.
– خستنەڕووی پوختەی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین.
– خستنەڕووی گرنگترین سەردێڕی ئەو چاکسازییانەی کە لەلایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم ئەنجامدراون.
– خستنەڕووی ڕەشنووسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی کە پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تیایدا جێگیربوون لەبەر ڕۆشنایی ماددەی (3/چوارەم) لە یاسای (پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە 5ی ساڵی 2015).