بایدن: ئێمە ئێران ئازاددەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە ئێران ئازاددەکەین و خۆپیشاندەرانی دژبە دەسەڵاتی ئێران بەمزووانە سەرکەوتن بەدەست دەهێنن لە ئازادکردنی خۆیاندا.

لەمیانی هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی بەرفراوان لە کالیفۆرنیا کاتێک دەیان هاووڵاتی بە دروشمی پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران ئامادەبوون، بایدن ڕایگەیاند، “خەمتان نەبێت ئێمە ئێران ئازاددەکەین، ئەوان بەمزووانە خۆیان ئازاددەکەن”.

بایدن لەوە زیاتری نەوت و بەدیاریکراویش ئاماژەی بەوە نەکرد چ ڕێوشوێنێکی نوێ دەگرێتەبەر بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندانەکانی ئێران.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕەتکردنەوەی مافەکانی ژنان و سەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندەران لەلایەن حکومەتەوە، هەوڵ دەدات ئێران لە لیژنەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان بهێنێتە دەرەوە کە لە 45 ئەندام پێکهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا