ئەیاد عەلاوی هۆشداری لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی جەختی لەوەکردەوە، دابینکردنی ژینگەی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێساختەکاری بووەتە پێویستی.

ئەیاد عەلاوی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەمدواییانەدا چەند ڕەفتار و مامەڵەیەک دەرکەوتوون کە هیچ لەگەڵ دروشمەکانی گەیشتن بە هەڵبژاردنێکی پاک و سەربەخۆ یەکناگرنەوە.

عەلاقی وتیشی: پارەی سیاسی وەک هەمیشە ڕۆڵێکی ئاشکرا لەدیمەنی هەڵبژاردنەکاندا دەگێڕێت، جگە لەو پشێوییەی بەهۆی چەکی نایاسایی و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دروستبووە و دۆخی سیاسی عێراقی گەیاندووەتە قۆناغێکی کارەساتبار.

لەکۆتایی بەیاننامەکەیدا عەلاوی ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لەم بارودۆخەدا و بەبێ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان ئەنجامبدرێت، ئەوا هیچ چاکسازییەک نایەتەئاراوە، بەڵکو دەبێتەهۆی زیاتر ڕەنجاندنی جەماوەر و ئەنجامی کارەساتباری دەبێت.

بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجام بدرێت، 17ی ئەم مانگەش دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی ناوی پاڵێوراوان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا