حکومەتی عێراق چەند رێوشوێنێک بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردنەکان دەگرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس

عەبدولحسێن هنداوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، حکومەت چەند رێوشوێنێکی بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان گرتووەتەبەر.

هنداوی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، مستەفا کازمی بەتایبەت گرنگی بە هاوکاریکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەدات و ئەو هاوکارییەش خۆی لە کۆمەڵێک بواردا دەبینێتەوە.

وتیشی: بەشێک لەو هاوکارییانەی کازمی بریتین لە، پێشوازیکردن لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیۆن و ئامادەبوون لە کۆبوونەوە خولییەکانیاندا.

باسی لەوەشکرد، کۆمەڵێک لیژنە بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهێنراون لەوانەش، لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان کە یەکێکە لە لیژنە چالاکەکان و سەرجەم دەستە سەربازی و دەزگا ئەمنییەکان لەخۆدەگرێت لەوانەش پێشمەرگە و حەشدی شەعبی.

لەپاڵ ئەم لیژنەیەشدا، چەند لیژنەیەکی دیکە پێکهێنراون بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەبارەی کارتی بایۆمەتری و دابەشکردنی.

بەپێی دوایین بڕیارەکانی حکومەتی عێراق، مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو، بە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دیاریکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا