پیاوێک ماوەی زیاتر لە 78 ڕۆژە گۆشتی خاو دەخوات

پۆڵەتیک پرێس

پێشەنگەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چەندین پێشبڕکێ و ڕکابەری جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن بۆئەوەی زۆرترین بینەریان هەبێت، چونکە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بەدەستهێنانی ناوبانگ و پارە.

یەکێک لە سەیروەمەترین پێشبڕکێکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام خواردنی گۆشتی خاوە، پیاوێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام کە 70 هەزار بینەری هەیە، بڕیاریدا ڕکابەرییەک ئەنجام بدات و سیستمی خۆراکی ڕۆژانەی بکات بە خواردنی گۆشتی خاو، ئەو پیاوە تا ئێستا بەردەوامە و ماوەی 78 ڕۆژە گۆشتی خاو دەخوات وەک سنگی مریشک، پارچە گۆشت و ماسی ئەبو سێف، ئەوەی زۆر نامۆیە لەم چیرۆکەدا ئەوەیە ئەو پیاوە ماوەی 78 ڕۆژە گۆشتی خاو دەخوات و تا ئێستا تووشی ژەهراویبوون بە خواردن نەبووە.

في تحد غريب.. رجل يتناول اللحوم النيئة لأكثر من 78 يوما ويؤكد أنه لا ينوي  التوقف (فيديو) - RT Arabic

تا ئێستا ئەو پیاوە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکات، بەڵام بەپێی زانیاریەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەژی و ئەزموونی خۆی لە ئینستاگرام بەوشێوەیە تاقیدەکاتەوە بۆئەوەی بزانێت تا چەنێک دەتوانێت بەوشێوەیە لە ژیان بەردەوام بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا