بەڤیدیۆ.. لەدایک بوونی بچوکترین منداڵ لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

منداڵێکی ئەمریکی وەک بچووکترین منداڵی پێش وەختە لەجیهاندا ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە.

کۆرتیس مینز بچووکتری منداڵە لەجیهاندا، لە هەفتەی 21ی دووگیانی دایکیدا لەدایک بووە و ئێستا باری تەندروستی زۆر باشە، مینز لەڕۆژی پێنچی مانگی تەمووزی ساڵی 2020 لەدایک بوو کاتی لەدایک بونەکەی 132 ڕۆژ پێش کاتی سروشتی خۆی بووە، لەوکاتەدا کێشی 14.8 ئینج بوو.

طفل أمريكي يحصل على لقب "أصغر رضيع يولد قبل أوانه عالمياً".. الأطباء قالوا  إن نجاته "أعجوبة" (فيديو)

پزیشک بریان وتی: ئەم حاڵەتە سەرسوڕهێنەرە ئەو منداڵانەی بەوشێوەیە زۆر پێش کاتی ئاسایی خۆیان لەدایک دەبن هیچ ئەمەلێکیان بۆ مانەوە لەژیاندا نییە، بەڵام کۆرتیس توانی هەموو قورسیەکان تێپەڕێنێت، ئاماژەی بەوەش کرد کۆرتیس بە تەواوی گەشەی کرد و دوای چاودێریکردن و بەسەربردنی 275 ڕۆژ لە شوشەدا توانی لەژیاندا بمێنێتەوە.

پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە و وتی: ئێمە نازانین داهاتوو چی بۆ کۆرتیس شاردۆتەوە، چونکە هیچ کەسێکی تر ژیانی هاوشێوەی ئەو نییە، دەستی کردووە بە نوسینەوە چیرۆکی ژیانی خۆی لەڕۆژی لەدایک بونیەوە، چیرۆکەکەی لەلایەن زۆر کەسەوە دەخوێنرێتەوە هیوادارین یارمەتیدەر بێت بۆ باشتر چاودێریکردنی ئەو جۆرە منداڵانە لەجیهاندا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک