پۆڵەتیک پرێس
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا، شارۆچکەیەکی بچووک و لەبیرکراو بەم دواییانە لەئەنجامی وشکەساڵیی دەرکەوتۆتەوە، چونکە ئاستی ئەو حەوزی ئاوەی دەیان ساڵە لافاوی تێدایە کەمی کردووە.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی بەڕیتانی”دەیلی ستار”، گوندی “ئەسیریدۆ” دەگەویتە ناوچەی گالیسیا، لەساڵی 1992 بەهۆی دروستکردنی حەوزێکی ئاوی لەو ناوچەیەدا ژێرئاو کەوتووە، بەم دواییانە بەهۆی کەمکردنی ئاوی حەوزەکە بەڕێژەی %15 جارێکی دیکە گوندەکە دەرکەوتۆتەوە.
گەشتیاران بە پەرۆشەوە سەردانی گوندەکە دەکەن بۆئەوەی بزانن دوای دەیان ساڵ چی بەسەردا هاتووە، هەرچەندە ماوەی 30 ساڵە گوندەکە ئاو دایپۆشیەوە هێشتا چەند خانوو و دیوارێکی تێداماوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلە کۆنەکان کە شکاون، یەکێک لە سەردانیکەران ماکسیمینۆ ڕۆمرۆ وتی:”لەکاتی سەیرکردنی گوندەکەدا وەک ئەوە وابوو سەیری فلیمێکی خەمناک بکەم”.
پسپۆران ئەوەشیان خستەڕوو ئەوەی لەم حەوزی ئاوەدا ڕوویداوە پێیدەچێت لەساڵانی داهاتوودا دووبارەبێتەوە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەش و هەوادا ڕوودەدەن، “ماریا دیل کارمن یانز” بەرپرسی شارەوانی ناوچەکە وتی:”وشکبوونەوەی ئاوی حەوزەکە لە بنەڕەتدا بەهۆی کەمی بارانبارینەوە بووە”.