بەوێنە.. فیلێکی کێوی پزیشکەکەی دەناسێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

فیلێکی کێوی لە تایلاند پزیشکەکەی دەناسێتەوە کە ١٢ ساڵ پێش ئێستا چارەسەری کردووە.

تايلاند.. فيل بري يتعرف على بيطري عالجه قبل 12 عاما (صور)

پزیشکێکی بەیتەری لەکاتی گەشتەکەیدا گوێی لە دەنگی فیلێک بوو پزیشکەکە بەو دەنگە فیلەکەی ناسییەوە کە لەجۆری Plai Thangە
١٢ ساڵ پێش ئێستا چارەسەری کردووە، باس لەوەش دەکات لەکاتی نزیکبونەوەی لێی فیلەکە دەمی درێژکردووە بۆ دەستی پزیشکەکە و ناسیویەتیەوە.

تايلاند.. فيل بري يتعرف على بيطري عالجه قبل 12 عاما (صور)

پزیشکەکە دەڵێت: یەکەمجار کە یەکمان بینی فیلێکی زۆر شەڕانگێز و لەش لاواز بووە و توانای ڕوبەڕووبونەوەی فیلەکانی دیکەی نەبووە، کاتێکی زۆری ویستووە هەتا چارەسەربووە بەڵام دەمانزانی زیرەکە، لەم دوایاندا لەکاتی بینیدا یەکمان ناسییەوە و ساتێکی تایبەت بووە.

تايلاند.. فيل بري يتعرف على بيطري عالجه قبل 12 عاما (صور)

لەساڵی ٢٠٠٩ فیلەکە لە دارستانی ڕایۆنگی ڕۆژهەڵاتی تایلەند دۆزراوەتەوە کە نەخۆشی کوشندەی مشەخۆری (نەخۆشییەکە تا و کەم خوێنی پێوەیە) هەبووە، دواتر فیلەکەیان گواستۆتەوە بۆ ناوچەی ڕێکخراوی پیشەسازی دارستان لەوێ لەلایان فەرمانبەرانی بەشی نەتەوەیی باخچە و پاراستنی ئاژەڵان چارەسەری بۆ کراوە، دوای چەند مانگێک چارەسەر بووە.

تايلاند.. فيل بري يتعرف على بيطري عالجه قبل 12 عاما (صور)

فیل یەکێکە لە ئاژەڵە باوەکان لە تایلاند، نزیکەی ٣٠٠٠ بۆ ٤٠٠٠ فیل لە تایلاند دەژی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا