پەنیری شیری ئەم ئاژەڵە گرانترین نرخی هەیە

ئەم بابەتە 29 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

خەڵکانێکی زۆر بە چاوێکی کەم سەیری گوێدرێژ دەکەن، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە، ئەو پەنیرەی لە شیری گوێدرێژ دروست دەکرێت گرانترین نرخی هەیە لە جیهاندا، چونکە نرخەکەی دەگاتە سەدان دۆلار بۆ هەر کیلۆگرامێک.

بە پێی بڵاوکراوەکان، نرخی یەک کیلۆگرام پەنیر کە لە شیری گوێ درێژ دروست دەکرێت ٦٠٠ دۆلاری ئەریکیە، بەو هۆیەشەوە کێڵگەیەکی تایبەت بە دروست کردنی هەیە لە جیهاندا.

هەروەها زۆرێک لە خاوەن چێشت خانەکان پەنیرەکە پەسەند دەکەن، بە پەنیری دەوڵەمەندەکان ناوی دەبەن، پێیان باشترە لەو پەنیرانەی لە  شیری مانگاو بزن دروست دەکرێن.

بەرهەمهێنەرانی ئەم پەنیرە، پێویستیان بە زیاتر لە ٢٤ لیتر شیری گوێ درێژ هەیە بۆ بەرهەم هێنانی کیلۆگرامێک پەنیر، کە دەکاتە دوو هێندەی پەنیری مۆزارێلا کە لە شیری گامێش دروست دەکرێت.

ئەم پەنیرە تەنها لە یەک کێڵگە لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت، کە دەکەوێتە یەکێک لە ناوچەکانی سربیا، ناوچەی زاساڤیکای سربی یەکێک بوو لەو هەرێمانەی، کە مەترسی لە ناوچوونی گوێدرێژ هەبوو تیایدا.

پەنیرەکە بە پۆلی ناسراوە، لە ٪٤٠ی لە شێری بزن دروست دەکرێت و ئەویتری لە شیری گوێ درێژ، بەرهەم هێنەرانی ئەم پەنیرە پێویستیان بە چەند مانگێک هەیە، تاوەکو بڕێکی باش لە شیری گوێ درێژ بەدەست بهێنن.

ژمارەی ئەو گوێدرێژانەی لە کێڵگەکەدا بەخێو دەکرێن، نزیکەی ٢٠ گوێ درێژ دەبن زۆر بە وریاییەوە لە ڕۆژێکدا تەنها سێ جار شیریان لێ دەر دەهێنرێت.

هەروەها خاوەنی گوێ درێژەکان ئاماژە بەوە دەدات، کە نابێت ئامێر بەکار بهێنن بۆ دەرهێنانی شیرەکە بەڵکو دەبێت بە دەست دەری بهێنن، چونکە ئامێر ڕەنگە گوێ درێژەکە بریندار بکات.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک